سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەو  سەرەخۆشی خۆی بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەمیری کوێت ڕاگەیاند 

 

“بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی میری کوێت شێخ سەباح ئەلئەحمەد جابر ئەلسەباح-م بیست، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی ئەمیریی و خەڵکی کوێت دەکەم”.

دەقی پەیامەکە:

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی میری کوێت شێخ سەباح ئەلئەحمەد جابر ئەلسەباح- م بیست. پرسەو سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی ئەمیریی و خەڵکی کوێت دەکەم. دەوڵەتی کوێت و بەتایبەتی جەنابی شێخ سەباح پەیوەندیییەکی دۆستانەی بەهێزی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبوو. هەموو تەمەنی خۆشی لە پێناو خزمەتکردنی وڵاتەکەی و سەقامگیرکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا تەرخان کردبوو. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە خەڵکی کوێت ببەخشێت.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/9/28

Back to top button