ترەمپ و مێركڵ باسی چیان كرد
خواكوڕك
هەفتەی ڕابردوو لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجیلا میرکڵ وێڕای تەئکیدکردنەوە لە بەهێزکردن و بەردەوامی پەیوەندیەکانی هەردوو وڵات هاوکات تەئکید لەگرنگی ناتۆ کرایەوە”.
لەو بارەوە ستیفن زایپرت گوتەبێژی مێرکڵ ئەوەی بۆ ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی خستەڕوو لەو پەیوەندیە تەلەفونیەدا هەریەک لە ترەمپ و مێرکڵ باسیان لە پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات کردۆتەوە، ناوبراو ئەوەشی خستۆتەڕو کە هەردوو سەرۆک بە گرنگیەوە باسیان لە ناتۆ کردوەو بەهێزی پەیوەندیەکانی ئەو دوو وڵاتەشیان بە فاکتەری بونی ئاسایش و خۆشگوزەرانی هەردولا ناوبردوە.
بەشێکی تری پەیوەندیە تەلەفونیە چل و پێنج خولەکیەکەی ترەمپ و میرکڵ تایبەت بووە بە پەیوەندی نێوان ناتۆ و ڕوسیا و گرفتەکانی ئۆکرانیا و ئاریشەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا”.