به‌ فه‌رمانی‌ مه‌سرور بارزانی‌ 20 ملیار دینار بۆ ڕێیه‌كی‌ سلێمانی‌ ته‌رخان كرا

به‌ فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆكی حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕی 20 ملیار دینار بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ و ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی وه‌ستاوی دووسایدی كه‌لار – ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار-سلێمانی خه‌رج ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممە، حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای‌ كرد كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی گرنگیدانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ شه‌قام و ڕێگاوبانه‌كان، به‌ فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 20 ملیار دینار ته‌رخان كرا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ و ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی وه‌ستاوی شه‌قامی‌ دووسایدی كه‌لار – ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار-سلێمانی كه‌ ماوه‌یه‌ك بوو وه‌ستابوو.

روونیش كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پڕۆژه‌ گرنگه‌كانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و ئاسانكارییه‌كی زۆریش بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌كات.

Back to top button