حكومەتی عێراق: كشانەوەی هەر نێردەیەكی دیپلۆماسی كارەساتی بەدواوە دێت
وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، رێگەنادرێت عێراق ببێتە مەیدانی یەكلاكردنەوەی كێشەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران و كشانەوە یان داخستنی هەر نێردەیەكی دیپلۆماسیش لە عێراق كاریگەریی كارەساتبار بەدوای خۆی دێنێت بۆ تەواوی ناوچەكە .
ئەحمەد مولا تەلاڵ وتەبێژی حكومەتی عێراق ئەمرۆ سێ شەممە 30ی 9ی 2020 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند “كشانەوە یان داخستنی هەر نێردەیەكی دیپلۆماسی لە عێراق كاریگەریی كارەساتبار بەدوای خۆی دێنێت بۆ تەواوی ناوچەكە.
وتەبێژی حكومەتی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رێگەنادات عێراق ببێتە مەیدانی یەكلاكردنەوەی كێشەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران.
مولا تەلال ڕاشیگەیاند، لەئێستادا هیچ جۆرە داگیركاریەك لە عێراقدا بونی نیە.