پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی میری جێنشینی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت كرد.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممە 29ی ئهیلوول، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ی میری جێنشینی ده‌وڵه‌تی كوه‌یتی كردووه ڕای گه‌یاندووه، به داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ سه‌باح میری ده‌وڵه‌تی كوهیتم پێگه‌یشت، به ناوی خۆم و گه‌لی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشیی دۆستانه و له ڕێگه‌ی ئێوه‌یشه‌وه له سه‌رجه‌م گه‌لی كوه‌یتی برا ده‌كه‌م.
له خوای گه‌وره داواكارم خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر دلۆڤانیی خۆی و به به‌هه‌شت شادی بكات، ئارامی و دڵنه‌وایی به ئێوه ببه‌خشێت، ئاسایش و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی ده‌وڵه‌ت و گه‌لی كوه‌یتیش هه‌ر به‌رده‌وام بێت” له په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی وا نووسراوه.