پەرلەمانی كوردستان قەدەغەكردنی سناپ چات و تیك تۆك و ئینستگرامی ڕاگەیاند
ئەمڕۆ سێ شەممە بەڕێوبەرایەتی كارگێڕی پەرلەمانی كوردستان بڕیارێكی لەسەر بەكارهێنانی بەشێك لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان لە ناو بینای پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاندو بەكارهێنانی بەشێك لەو تۆڕانە قەدەغەكرا.
هۆشمەند سادق پەیامنێری کەناڵی کوردستان ٢٤ لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویکردۆتەوە، بە بڕیاری بەڕێوبەرایەتی كارگێڕی پەرلەمانی كوردستان سناپ چات و تیك تۆك و ئینستگرام لە ناو بینای پەرلەمانی كوردستان قەدەغەكرا