نە پێشمەرگە نە خاكی كوردستان هی مامەڵەكردنی پێش هاتنی داعش نیە
رێكان سەباح
ئەوەی لە جموجوڵەكانی میلیشیایی حشدی شەعبی دەبینرێت، دامەزراندنی دەوڵەتێكی میلیشیا و مەزهەبیە، هەمان ئەو فۆرمە مرۆڤكوژە و فرەكوژەی پێكهاتەكانە، كە ئێران پەیرەوی دەكات، جیاوازەی ئەو دەوڵەتەی میلیشیایەی حشدی شەعبی لەگەڵ ئێران تەنها لەفۆرمی سەربەخۆییە، دەوڵەتی ئێران فۆرمێكی سەربەخۆی و سەروەری هەیە، بەڵام دەوڵەتی میلیشیای حشدی شەعبی كۆنترۆڵكراوی ئێرانە، میلیشیای حشدی شەعبی هەم لەدروست بوونی هەم لەداهاتووی دا گەورەترین تاوانكار دەبێت بەسەر تەواوی پێكهاتەكانی ناوچەكە، ئەمەش لەئێستادا لەكوردەوە دەست پێدەكات، بەسەر تەواوی پێكهاتەكانی تر تێپەر دەبێت، بەڵام ئایا ئاماژەكان و ئاراستەكانی پشتی جموجۆڵی حشدی شەعبی بەرەو كوێ دەچێت و لەكوێ دێت؟ ئەوەی روون و ئاشكرایە تا ئێستا پێكهاتەی حشدی شەعبی فرە جەمسەرە، بەڵام روانگەی لەسەر دامەزراوی حشدی شەعبی كۆپی پێستەكەی میلیشیاكانی پاسدارانی ئێرانە، كەوایە روانگەی كۆی حشدی شەعبی روانگەیەكی سەڵامەت نیە بەسەر كوردستاندا چونكە ئەو پێكهاتەیە، هەم سیاسیە هەم وەحشگەریەكی سەربازی تێدا جێگرە، كە زۆر لە داعش دەچێت، بە پشت بەستن بە پێشەڵكاریەكانی جەنگ و كردنە ئامانجی خەڵكی سڤیل و پێكهاتەی سوونە”.
ئەم هێزە هەم مەترسیە بەسەر ناوچەكە، هەم گەورەترین بەربەرستی ستراتیژی سەربازی و سیاسی بەردەمی خۆی لە كوردستان و پێشمەرگە دا دەبینێت، كەوایە گەورەترین مەترسیە بەسەر كۆی پێكهاتەی كوردستان، ئەمەش لەئێستادا زۆر بەروونی خۆی پێشان دەدات، كە حشدی خۆی مەڵاس داوە بۆ پەلاماردانی كوردستان، بەڵام ئایا شەڕی حشدی شەعبی تەنها لەچوارچێوەی كوردستان دەمێنێتەوە؟ بریاری حشدی شەعبی لەئەگەری هێرش كردنە سەر پێشمەرگە و كوردستان، ئەگەرچی لە حەزی فرەوانخوازی جوگرافیا و دەسەڵاتخوازی ئەو پێكهاتە سەربازیە بێ سەربەرە بێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، نەخشەی ستراتیژی ئەو جوڵە سەربازیە لەدەرەوەی عێراقە و هەرێمی كوردستان بۆ ئەو رووبەروو بوونەوەیە لەدەرەوەی كوردستانیش ئامادەیە، بۆیە ئەم شەڕە دوو سەری دەبێت، تەنها لەچوارچێوەی باشوری كوردستاندا نامێنێتەوە، پێشمەرگەی كوردستان ئەگەرچی لەهەمبەر ئەو هێزەدا بەراورد ناكرێت، بەڵام هەر شەڕێك فرەوانخوازی حشدی شەعبی بەرەو زۆر ناوچە تێكدەشكێنێت، چونكە پێشمەرگە بە بەراورد بە پێش هاتنی داعش وەك جوگرافیا جیاوازی هەیە، بەچاوی پێش هاتنی داعش سەیری پێشمەرگە ناكرێت هەروەك چۆن سەردەمی پێشهاتنی داعش سنوری كوردستان واقیعێكی ترە.