مێسی: دانی پێدا دەنێم هەڵەبووم بەڵام!

لیۆنێل مێسی لە دیمانەیەکی لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی دان بەوەدا دەنێت کە ئەم ماوەیە هەڵەبووم بەڵام لەپێناوی یانەکەم بووە.

لیۆنێل مێسی: دوای ناکۆکییەکی زۆر بەرپرسیارەتی هەڵەکانم لە ئەستۆ دەگرم، ئەگەر هەر هەڵەیەکیشم کردبێت لەپێناوی بارسێلۆنا بووە بۆ ئەوەی یانەکە باشتر بێت.

لیۆنێل مێسی: ئێستاش تەواو پابەندم بە لۆگۆ و درێسی یانەکەم، هیچ شتێک نەگۆڕاوە.

لیۆنێل مێسی : ئەوەی ئەنجاممدا تەنیا بۆ باشترکردن و بەهێز کردنی یانەکە بووە، بۆیە پێویستە هاندەرانی بارسێلۆنا واتێنەگەن من هەڵەم کردووە.

لیۆنێل مێسی: بۆ هەموو هاندەرانی بارسێلۆنا و خەڵکی کەتەلۆنیا، ئەگەر دڵگرانبوون لەوەی گوتم و ئەنجاممدا، دڵنیابن من هەڵەم نەکردووە، هەموو کاتێک باشترینم بۆ یانەکەم ویستووە.

لیۆنێل مێسی: دوای ئەو هەموو ناکۆکییە دەمەوێت کۆتایی بە هەموو ئەو شتانە بهێنم، پێویستە هەموومان یەکگرتوو بین و ئامانجەکانمان بهێنینە دی.

Back to top button