بۆ ئه‌وانه‌ی پێستێكی وشكیان هه‌یه‌ ئه‌م 5 ئامۆژگاریه‌ جێ به‌جێ بكه‌ن

خواكوڕك

1- خواردنەوەی بڕێکی زۆری ئاو باشترین و گرنگترین چارەسەرە بۆ پێستی وشک و پێویستە بڕی لیتر و نیوێک بخورێتەوە ڕۆژانە لایەنی کەم، چونکە پێست دەگەشێنێتەوە و بریقەداری دەکات و لەژەهراوی بوون دەیپارێزێت.

2- پاراستنی پێست لە تیشکی خۆر، چونکە زیانێکی زۆر دەگەیەنێت بە پێستی وشک و زیاتر وشکی دەکاتەوە، بەبێ کرێمی دژە خۆر نابێت بچیتە بەر خۆر.

3- بەردەوام بەکارهێنانی کرێمی ڕۆژ و شەو، بۆ ئەوەی لە وشکبوونەوە قڵیشان و هەوکردن بیپارێزێت، لەهەمانکاتدا ڕێگابگرێت لە زوو چرچبوون، بەتایبەتی هەوڵبدە کرێمێک هەڵبژێرە شیری تێدا بێت یان زەیتی سروشتی زۆربێت.

4- باشترین پێکهاتەی سروشتی بۆ پێستی وشک بەکارهێنانی زەیتی سروشتیە هەفتانە وەک ماسک وەک زەیتی گوێزی هیندی و زەیتون یان بادام.

5- خواردنی خۆراکی تەندروست وەک میوە و سەوزە، چونکە پێستی وشک پێویستی زیاتری بە ڤیتامین و کانزا و پێکهاتەی دژە ئۆکسانە.

Back to top button