ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ چەند پرسێك كۆ دەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و یەكێك لە بابەتەكانی كۆبوونەوەكە بریتی دەبێت لە باسكردنی ناوچە كوردستانییەكان ئێستە كەوتووەتە بەر شاڵاوی تەعریب.
بەگوێرەی زانییارییەکانی دزگایی میدیایی (خواکوڕك) ئەمڕۆ چوارشمەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێك دەكات.
بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان تایبەتە بە كەركووك و ناوچە جێناكۆكەكان
خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ ناوچە كوردستانییەكان لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسیوویەتی، بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان تایبەتە بە كەركووك و ناوچە جێناكۆكەكان.
ئەو وەزیرە ڕوونی كردووەتەوە، لەسەر بڕیارێكی پێشووتری ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەیەكی تایبەت پڕۆژەیەكمان ئامادە كردووە.
باسی لەوەشكردووە، كەركووك و ناوچە جێناكۆكەكانی تر ودانشتووانەكەی رووبەڕووی قۆناغێكی دژوار بوونەتەوە و سیاسەتی تەعریب لە ناوچانە جێبەجێ دەكرێت رێگریگرتن لە تەعریب و پاراستنی مافی كوردستانیانی ئەم ناوچانە ئەركێكی نەتەوەی و نیشتمانیە.