وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: کارەکانی ملیشیا نایاساییەکان گەورەترین ئاستەنگە لەبەردەم سەقامگیری عێراق

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، کردارەکانی ملیشیا نایاساییەکان کە ئێران پشتیوانیان لێدەکات تەنها گەورەترین ئاستەنگە لەبەردەم سەقامگیری عێراق، ئەم گروپە چەکدارانە مەترسییەکن بۆ سەر هەموان لە عێراق کە مایەی قبوڵ کردن نییە.

مۆرگان ئۆرتاگۆس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاندووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا “پەست و توڕەیە” لە هێرشە موشەکییەکەی ڕۆژی دووشەممە لە بەغدای پایتەخی عێراق کە بوو بەهۆی کوشتنی پێنج کەسی سڤیل، و داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراقی دەکات هەنگاوی دەستبەجی بنێن بۆ بەرپرسیارکردنی ئەنجامدەرانی.

دەشڵێت، خەڵکی عێراق شایانی ئەوەن بە ئاشتی و ئارامی بژین، بۆیە دوا لە کاربەدەستانی عێراقی دەکەین کردارێکی دەستبەجی ئەنجام بدەن بۆ بەرپرسیارکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشانە. ئێمە پێشتریش جەختمان لەوە کردۆتەوە کە کردارەکانی ملیشیا نایاساییەکانی کە ئێران پشتیوانیان لێدەکات تەنها گەورەترین ئاستەنگە لەبەردەم سەقامگیری عێراق. ئەم گروپە چەکدارانە مەترسییەکن بۆ سەر هەموان لە عێراق کە مایەی قبوڵ کردن نییە، هەر لە کاربەدەستە دیپلۆماتەکانەوە و دامودەزگاکانەوە بگرە هەتا دەگاتە چالاکوانان و خێزانەکان.

Back to top button