حكومه‌تی عیراق ماته‌مینی سەرتاسەریی بۆ میری كوه‌یت راگەیاند
به‌هۆی كۆچی دوایی شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح، میری كۆچكردوی ده‌وڵه‌تی كوه‌یته‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ماته‌مینی سه‌رتاسه‌ریی بۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ی ئه‌یلولی 2020 راگه‌یاند.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: “عیراق له‌رێگه‌ی حكومه‌ت و گه‌له‌كه‌یه‌وه به‌هه‌مانشێوه‌ی گه‌لی كوه‌یت خه‌مبارن به‌رۆیشتنی شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح”، راشیگه‌یاند:”به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ماته‌مینی فه‌رمی گشتی له كۆماری عیراق بۆ ماوه‌ی یه‌ك رۆژ راده‌گه‌یه‌ندرێت”.
دوانیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه 29ی ئه‌یلولی 2020، شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح، میری ده‌وڵه‌تی كوه‌یت له ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و بۆ كۆچی دواییهكهشی 40 رۆژ ماته‌مینی راگه‌یه‌ندرا.
ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوه‌یت كۆبووه و به زۆرینه‌ی ده‌نگ شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح-ی وه‌ك میری نوێی كوه‌یت هه‌ڵبژارد، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌ر میری نوێ بڵاوكراوه‌ته‌وه، شێخ نه‌واف له 25ی حوزه‌یرانی ساڵی 1937 له‌دایكبووه.
شێخ نه‌واف كوڕی شه‌شه‌می شێح ئه‌حمه‌د جابر موباره‌ك ئه‌لسه‌باح، میری ده‌یه‌می كوه‌یته كه له ماوه‌ی نێوان 1921 بۆ 1950 فه‌رمانڕوایی ئه‌و وڵاته‌ی كردوه.