بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی: ڕەوشی تەندروستی هەولێر زۆر ترسناکە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی رایگەیاند، رەوشی تەندروستی هەولێر زۆر ترسناکە، ئەگەر بەم شێوەیە بڕوات لەوانەیە رێژەی مردن زیاتر بەرز بێتەوە.

د. شاخەوان خەیلانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە، لە نەخۆشخانەکەیان شوێن نەماوە بۆ وەرگرتنی نەخۆش تەنها نەخۆشخانەی رزگاری ئێستا نەخۆشی کەمە ئەویش دەیانەوێت لەو نەخۆشخانەیە کۆرۆنا نەمێنێت، خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە لای ئێمە پرۆتۆکوڵێکی دیاریکراو هەیە، کە لە لایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی عێراق و هەرێمەوە هاتووە، ئێمە تەنها جێبەجێی دەکەین لەگەڵ ئاگاداربوون و پێویستی ڕۆژانەی نەخۆش، لە دەرەوەی نەخۆشخانەکان یان لە نۆرینگەکان کە دکتۆرەکان دەرمان و چارەسەری زیاتر دەنووسن لای هەموو خەڵک ئاشکرایە کە تا ئێستا چارەسەری کۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە.

باسی لەوەشکردووە، بەرەو وەرزی سەرما دەرۆین لەوانەیە ڤایرۆسەکانی وەرزی و نەخۆشیەکانی تریش کە هەوکردنەکانن کە لە زستان و سەرما تووشی مرۆڤ دەبن، لەگەڵ ئەو ڤایرۆسە تێکەڵاویەک پەیدا بکەن و ببێتە هۆی گیان لەدەستدانی خەڵک، ڕەوشەکە زۆر بە مەترسیدار دەزانم و ڕەشبینیش نیم بەلام ئەمە ڕاستیەکانن و ئەوەی کە ڕوودەدات شتێکی گەورەیە.

ئەو وتانەی بەرێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی لە کاتێکدایە، بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، ژمارەی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر گەیشتۆتە (559) کەس

Back to top button