٢٣ تۆن مریشکی قاچاغ و ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا
لە کاتێکدا هاوردەکردنی مریشکی بەستوو لە لایەن وەزارەتی کشت و کاڵەوە قەدەغە کراوە ، بەڵام بازرگانەکان بەردەوام لە بەقاچاغ هێنانی
لەمبارەوە نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات بە لەبەر چاوگرتنی ئەو دیاردەیە بە وردی چاوەدێری هاوردەکاران دەکەیین و بۆیەش توانیومانە بە پشتیوانی هێزە ئەمنییەکان لە بازگەکاندا دەست بەسەر بڕێکی زۆر مریشکی هاوردەی بەستوودا بگرین .
وەک قایمقامی ناوەندی هەولێر باسی دەکات لە شەوورۆژی ڕابردوودا دەستیان بە سەر ٢٣ تۆن مریشکی بەستوودا گرتووە کە سەرەڕای قاچاغ بوونی ڕێکەوتی بەکارهێنانیشی لایداوە .
هاوکاتیش نەبەز عەبدولحەمید باسی لەوە کرد، “ئێمە بەردەوام گلەیی لە دەروازە سنوورییەکان دەکەین کە رێگە بە هاوردەکردنی کاڵا و خواردەمەنی قاچاخ دەدەن، بەتایبەت دەروازەی سنووریی باشماخ. بەڵام ئەم مریشکە بەستووە لە دەروازەی سنووریی ئیبراهم خەلیلەوە هاوردە کراوە کە بەرهەمێکی تورکییە.”
لە کۆتاییدا نەبەز عەبدولحەمید گوتی ئەو مریشکە بەستووە بە قاچاخ نەهێنراوە، بەڵکو داخل کراوە، بۆیە دەبێت لێکۆڵینەوەی ورد لەو بارەوە بکرێت و ئەو دەستیانەی لە پشت هاوردەکردنی بەڕواڵەت یاسایین ڕادەستی یاسا بکرێن