مانگی داهاتوو ٢٢ کاتژمێر کارەبای نشتیمانی دەدرێتە هاووڵاتیان

 

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات بە لەبەرچاو گرتنی وەگەڕخستنی پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە کابینەی نۆیەمی حکومەتدا توانای بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە .

وەک گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا گوتی ، لە مانگی داهاتوو ٢٢ کاتژمێر کارەبای نشتیمانی دەدرێتە هاووڵاتیان و هاوکاتیش لە مانگی ١١ دا ٥٠٠ مێگاواتی دیکە بۆ کارەبای گشتی نشتیمانی زیاد دەکرێت

لە ئێستادا بەرهەمهێنانی كارەبا لە كوردستان نزیكەی ٣ هەزار  مێگاواتە بەڵام بە پێی خواستی وەرزی هاووڵاتیان تا ٣ هەزار و ٥٠٠ مێگاوات پێویستە

Back to top button