بۆ داخستنی باڵیۆزخانەکەی لەبەغدا ئەمریکا بڕیاری دا
لە گەڵ ئاشکرا بوونی بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ، وەزیری دەرەوەی عێراق هەلوێستی خۆی ڕاگەیاند .
لەمبارەوە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند ئەو بڕیارە زیانێكی زۆر بەدوای خۆیدا دەھێنێت و رەنگە وڵاتانی دیكەش ھەمان بڕیار بدە
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا فوئاد حوسێن ڕایگەیاند ، حکومەتی عێراق نیگەرانی خۆی بۆ ئەو بڕیارەی ئەمریکا دەربڕیوەو هاوکات داوای لێ کردووە بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە ، چونکە زیانێکی گەورە بە عێراق دەگەیەنێت
لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت ، ئەوە هێزە توند ڕەوەکان دەیکەن بەرگریکردن نییە لە عێراق بەڵکو بە پێچەوانەوە عێراق بەرەو هەڵدێر دەبات