كازمی ترس دایدەگرێت
مستەفا ئەلکازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە بە باڵیۆزانی چەند وڵاتی ڕاگەیاند کە عێراق بەرەنگاری لە یاسا لادەرەکان دەبێتەوەو ئەركی پاراستنی میوانەکانی دەبێت و ترسی لە داخستنی باڵیۆزخانەكان ھەیە .
ئەلکازمی لە گەڵ باڵیۆزی وڵاتان لە 25 وڵاتی دۆستی عێراق كۆبونەوە ، بۆ تاوتوێکردنی پەرەسەندنەکانی ئەم دواییە سەبارەت بە ئاسایشی ئەرکی دیپلۆماسی لە عێراق .
سەرۆک وەزیران جەختی لە عەزمی عێراق کردەوە بۆ سەپاندنی حوکمی یاسا و سنووردانان بۆ چەک بۆ دەوڵەت و پاراستنی ئەرک و بارەگا دیپلۆماسییەکان ، جەختی کردەوە کە بکەرانی هێرشەکان بۆ سەر ئاسایشی ئەرکی دیپلۆماسی ، بەدوای ناسەقامگیرکردنی عێراق و تێکدانی پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیدان سزای توند دەدرێن.