توركیا بەردەوام ئاگرەكە خۆش دەكات

 

پێکدادانی سەربازی بەدرێژایی سنوری ئازەربایجان لەگەڵ کۆماری ” ئەرتەخ ” کە بەناگۆرنۆ – کاراباخ ناسراوە ، لەبەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەوە بەردەوامە ، لەهێرشی دوەمی هێزە چەکدارەکانی ئازەربایجان لەم مانگەدا بۆسەر چەکدارانی ئەو کۆمارە بەردەوامە کە سەربەخۆیی خۆی لەئازەربایجان ڕاگەیاندو ڕەتیکردەوە لەسەرەتای ساڵی 1992 دا بچێتە ناو ئەرمەنستانەوە ، پاش ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت .

دوای ئەو ڕاپۆرتانەی میدیا کە ئاماژە بە دەستێوەردانی تورکیا بۆ سووتەمەنی شەڕ و جیاوازی نێوان هەردوولا شان بە شانی ئازەربایجان دەدات ، وەک ئەوەی لە لیبیا کردی،ڕاگەیاندنێکی فەرمی وەزیری بەرگری تورکیا خەلوسی ئاکار کە ڕۆژی یەکشەممە بڵاو كر

اوەتەوە بە ئاشکرا گوتی وڵاتەکەی بە هەموو سەرچاوەکانییەوە یارمەتی باکو دەدات ، دەسەڵاتدارانی ئەرمینیا هەر لە ئێستاوە ئەو بابەتەیان پشتڕاست کردەوە كە توركیا بەكڕێگیراوی سوریا دەنێرێتە ئازەربایجان دژی ئەرمینیا

Back to top button