وەزیری رۆشەنبیری توورە بووە كە پێشمەرگە بەهێزتر و جوانتر لە حشدی شەعبی پێشاندراوە لەفلیمێكدا

دوای ئەوە گرتە ڤیدیۆیەك لەژێر ناوی كورتە فلیم لەلایان هونەرمەندی بواری كۆمیدی حەمكۆ، بەرهەم هێنراوە كە تێیدا حشدی شەعبی بە میلیشیایەكی نارێكخراو و ناشرین پێشان دەدات كە لەبەرامبەر پێشمەرگە وەستاون، وەزیری رۆشەبیری هەرێمی كوردستان هەڵساوە بە بەرزكردنەوەی داوایی یاسایی”.

هونەرمەندی كۆمیدی حەمكۆ كە هەڵساوە بەدروست كردنی فلیمێك لەبارەی میلیشیاكانی حشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە،كاردانەوەی بەدوای خۆی دا هێناو و وەزیری رۆشەنبیری كە سەر بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەم فلیمە تورە بووە، داوا دەكات داواكاری گشتی لەسەر بێتە دەنگ”.

لەبەرامبەر دا بارزان عەلی حەمە نووسەر و رۆژنامەنووس دەنووسێت”دژی بڕیارە پاسداردۆستییەکەی وەزیری ڕۆشنبیریم و پاڵثپشتی لە حەمکۆش دەکەم دەنووسێت”ئەوەی حەمکۆ فیلمە یان ھەر تەسویرێکی عادی، یانژی ھەر شتێک کە تۆ بە ژانرێکی سینەمایی دابنێیت یان نا، بۆ من گرنگ نییە! جا فیلم نا، وای دادەنێین (فیچەر ستۆری)ییەک بێت. من بەلامەوە ژانرێکی گرنگە بۆ فەرھەنگسازی! جا تۆ کە ھەر بە سروشتیی حەشدت خۆشەوێت و پیایاندا ھەڵدەڵێی، ئەوەی حەمکۆ بەرھەمێکی ھۆڵیودیش بێت ھەر پێت خراپە! هەروەها دەشنووسێت”ئەوجا بۆ من گرنگە دوژمن لە واقعدا چەندە ناشرینە، بە موبالەغاتیش سەد ھێندە ناشرینتر بکرێت، ئەڵبەت ڕەخنەم لە حەمکۆ ئەوەیە کە کەمتر لەوەش باسی حەشدی شەعبی کردووە کە لە واقعدا ناشرین و جەبانن، ھیوادارم کاری زۆرتریان لەسەر بکات و پێشمەرگە پاڵەوانتر و حەشد جەبانتر نیشان بدات.

عەلی حەمە باس لەوەش دەكات كە فەرھەنگسازی پێویستی بە ھەزاران شتی وایە، ھندییەکان بۆ ئەوەی ھەزاران کەلێن و کەلەبەری کۆمەڵایەتی پڕ بکەنەوە، ملیۆنان گرتە و فیلم و ڤیدیۆی قۆڕیان بەرھەم ھێنا، ئەگەر ھەڵە نەبم و بیرم مابێت، عەلی وەردییە کە پەسنی سینەمای ھندی دەدات بۆ چارەسەرکردنی سەدان دەردی کۆمەڵایەتی!
لە كۆتایشدا نووسیویەتی” ئێرانییەکان و سینەمای ئینقلاب، شتی وایان بەرھەمھێناوە بۆ فەرھەنگسازی و پاڵەوانسازی، جێی پێکەنین و پێڕابواردنیشە، بەڵام کاریگەر و گرنگ بوون. سوپای پاسداران جەبانترین ھێزی دنیایە، بە فیلم وفرێم و سینەما جوانکراون، دەی بژی حەمکۆ کە پێشمەرگە بەو ھەموو ورە و ھێز و پاڵەوانێتییەیەوە واقع پیشان دەدات و جەبانییەتی حەشدی شەعبیش دەکاتە فیلم.
Back to top button