لە نزیكترین كاتدا گۆڕانكاری لە نێوخۆی پارتیدا ئەنجام ئەدرێت

خواكوڕك
ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان تەئكید لە ڕێكخستنەوەی نێوماڵی كورد دەكاتەوە ، چونكە گۆڕانكاری گەورە بە ڕێوەیە و دەبێت ئامادەییمان هەبێت بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ ووڵاتان و لەگەڵ حكومەتی بەغدا، ڕێكخستنەوەی نێوماڵی كورد قورسایی پرۆسەكە زیاتر دەكات.
عەلی تەتەر ئەندامی سەركردایەتی پارتی و بەرپرسی لقی 10 ی سۆران ڕایگەیاند :‘‘ لە كۆبونەوەی سەركردایەتی پارتی دا دیراسەیەكی باشتری گۆڕانكارییەكان و گفتوگۆی لە بارەوە دەكەین ، پێشتریش چەند لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ هەمان مەبەست لە بواری ( ڕێكخستن ، دارایی ، پەیوەندییەكان ، ڕاگەیاندن ، ڕێكخراوە پیشەیی و جەماوەرییەكان ) . تەواوی ڕاپۆرتی لیژنەكان تاوتوێ كراوە و بڕیاری پێویستی لە بارەوە دەدرێ .
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی ڕاشیگەیاند :” گۆڕانكارییەكان كارێكی زۆر ئاسایی و نۆرماڵە ، بەشێكی زۆر لەو مەكتەب و لقانە ماوەی شەش ساڵە ئەو ئەركانەی خۆیان بەڕێوە دەبەن ، بەبڕوای پارتی پێویستی بە گۆڕانكاری هەیە, هەمووشمان گۆڕانكاریمان پئ باشە.

شایەنی باسە ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەبارەت بە گۆڕانكارییەكانی نێوخۆی پارتی جەخت دەكاتەوە كە “گۆڕانكارییەكان لە نێوخۆی پارتی سەرجەم ئۆرگان و مەكتەبەكان دەگرێتەوە “.

Back to top button