خاوەن مۆلیدەکانی هەولێر سزا دەدرێن
لە سبەینی پنجشەممەوە بڕیاری سزا دانی مۆلیدە ئەهلییەکان دەچێتە بواری جێبەجێکردن ئەگەر نەکرابێتنە بێدەنگ
ئهمڕۆ چوارشهممه لە دوای تەواو بوونی ئەو مۆڵەتەی بۆ خاوەن مۆلیدەکان دیاری کرابوو کە بکرێنە بێدەنگ ، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی ڕۆژنامهنووسیدا ڕای گەیاند: “لە سبەی پێنجشهممهوه 1/10/2020، ئەوەی مۆلیدەی بێدەنگی دانەنابێت، لە قۆناغی یەکەم سزا دەدرێت، له قۆناغی دووەمیشدا ئەگەر پابەند نەبێ، مۆلیدەکەی دەدرێته خەڵکی دیكه، وادەی دانانی مۆلیدەی بێدەنگ درێژ بەهێچ شێوەیەک درێژ ناکرێتەوە “.
هاوکات پارێزگاری هەولێر روونیشی دەکاتەوە ، هەموو ئاگادارن مانگی 5ی 2020 دیاریکرابوو بۆ دانانی مۆلیدەی بێدەنگ، بەڵام بەهۆی کۆرۆنا و کەرەنتینهوه، ماوەکە درێژ کرایەوە بۆ مانگی 10 و چیتر درێژ ناکرێتەوە .
هەر لەو چوارچێوەدا پارێزگاری هەولێر ئاشکراشی کرد، ئەو بڕیارە مۆلیدەی هەمو ئەو کۆمپانیا و هۆتێل و شوێنە بازرگانی و تایبەتەکانیش دەگرێتەوە بۆیە با کەس پەی وانەبێت جیاوازە لە یاسا ، بگرە یاسای سەر ئەوان توند تر دەبێت و ئەگەر بێدەنگ نەبێت دەستی بەسەردا دەگیرێت