هێڵی گەرمی ٤١٤ بۆ سکاڵای هاووڵاتیان کراوەیە
له فه‌رمانێكی وه‌زاریدا بە واژووی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێڵی ٤١٤ وەک هێڵی گەرمی سکاڵا بۆ هاووڵاتیان دیاری کراوە بۆ ئەوەی ڕاستەخۆ بتوانن بۆ هەر سکاڵایەک پێوەندی بە بەرێوەبەرایەتی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بکەن و لە رێگەی ئۆنلاینیشەوە سیستەمەکە کراوە دەبێت .
وەک لە ڕاگەیاندراوی وەزاریدا هاتووە هاووڵاتیان دەتوانن لە کاتژمێر ٨ ی بەیانی تا ٣ ی دوانیوەڕۆ پێوەندی بکەن .
ده‌قی فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: