چەندین ئەفسەری هەواڵگری عێراقی دوور خرانەوە

 

لە دوای بەردەوامی مووشەک بارانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ناکارامەیی دەزگای هەواڵگری عێراقی و تۆماری شکست بۆ کازمی ، ناچار بوو چەند بەرپرسێکی هەواڵگری لە ئەرکەکانیان بکاتە دەرەوە .

میدیاکانی عێراقی لەمبارەوە ئاشکرای دەکەن ڕۆژی دووشەممەی رابردوو مستەفا كازمی وەك فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، بڕیاری دوورخستنەوەی چەند ئەفسەرێكی پێشكەوتووی هەواڵگریی عێراقی داوە، ئەمەش دەمودەست دوای هێرشە مووشەكییەكەی ناوچەی رەزوانیەی بەغدا هات، كە لە ئەنجامدا حەفت ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەست د

وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە چوار ئەفسەری باڵای هەواڵگریی عێراق لەسەر كارەكانیان دوور خراونەتەوە، زۆربەشیان  ئەوانەن كە پەیوەندییان بە سەركردایەتیكردنی هەواڵگریی ناوچەی رەزوانیە و دەوروبەری هەیە لە بەغدا و بەشێوەیەک وەک پشتیوانی کازمی ئەژمار دەکران .

 

Back to top button