فوئاد حوسێن: داخستنی بالیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئاماژەیەکی خراپە بۆ عێراق
دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی وڵاتی ئێرانی کرد ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئاکامەکانی سەردانەکەی خستە روو هەروەها رەتی کردەوە کە سەردانەکەی پەیوەندی بەو هێرشانەوەبێت کە لە عێراق دەکرێتە سەردیپلۆماتکارو نێردەی وڵاتانی بیانی.
هەروەها فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد کە : حكومەتی عێراق زنجیرەیەك رێوشوێنی بۆ پاراستنی نێردەكانی دیپلۆماتی گرتووەتەبەر و عێراق خۆشحاڵ نییە بە كشانەوەی ئەمریكا لە بەغدا تەنانەت داخستنی بالیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بە ئاماژەیەکی مەترسیدار دەزانین.
وەزیری دەرەوەی عێراق گوتیشی: داوامان لە ئیدارەی ئەمریكا كرد كە چاو بە بڕیارەكەیدا بخشێنێتەوە، بە تایبەتیش داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، ئاماژەیەكی هەڵە دەبێت بۆ گەلی عێراق و چونكه ئێمه نیگهرانین بهو بڕیاره.
وەزیری دەرەوەی عێراق گوتیشی: هێشتا عێراق له ژێر ههڕهشهی تیرۆریستانی داعش دایه ئێمه پێویستیمان به هاوكارییهكانی ئهمریكایه.
فوئاد حوسێن گوتیشی : ههر گرووپێك زیان به دبلۆماتكاران بگهیهنێت وڵاتهكهمان لێ بێ دهنگ نابێت و ئیجرائاتی لهگهڵ دهكرێت، حكوومەتی عێراق به جدی كار لهسهر پاراستنی گیانی دبلۆماتكاران دهكات.
سهبارهت به سهردانهكهی بۆ ئێران، وهزیری دهرهوهی عێراق گوتی: سەردانەکەم بۆ ئێران بۆ گفتوگۆکردن بووە لەسەر هێرشی سەر نێردە دیپلۆماسییەکان، ئێران رەتیکردەوە پەیوەندیی بەو گرووپە چەکدارانەوە هەبێت کە هێرش دەکەنە سەر باڵیۆزخانەکان تەنانەت ئێران بەڵێنیاندا کە هاوکاربن بۆ پاراستن و رێزگرتن لەسەر سەروەری عێراق.