دوو مووشەک لە هەولێر کەوتنە خوارەوە

کەمێک بەر لە ئێستا دوو مووشەک لە هەولێر کەوتنە خوارەوە بەڵام هیچ زیانێکی نەبوو.

بە پێی زانیاری چەند شایەتحالێک  دوو مووشەك لە نزیك ھەولێر كەتنە خوارەوە کە موشەکێک نزیك فرۆكەخانەی ئەمریكا (بنكەی ھێزەكانی ئەمەیكا) و موشەکێکی تر لە نزیك گوندی دارەبەن، باكوری رۆژئاوای ھەولێر کەوتۆتە خوارەوە.

 

 

سەرچاوەیەکیش رایگەیاندووە مە چەند موشەکێک ئاراستەی بنکەی ئەمریکییەکان کراوە لە فڕۆکەخانەی هەولێر بەڵام سیستەمی بەرگری موشەکەکانی پوچەڵ کردووەتەوە

Back to top button