ئەمریکا هەولێر دەکاتە پایتەختی دیپلۆماسیەتی ئەمریکا خۆی

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیێنێ، وەك هەمیشە ئه‌مه‌ریكا هه‌ولێری وه‌كو پایته‌ختی دووه‌می عێراق ته‌ماشا كردووه و له‌جیاتی به‌غدا له هه‌ولێر كاره‌كانی ڕاده‌په‌ڕێنێت و هه‌ولێر ده‌كاته پایته‌ختی دیپلۆماسیی خۆی، هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەو ئارامییەی کە هەیە ده‌توانێ پارێزگاری له هه‌موو نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان و دیپلۆماتکاران بكات، ئه‌مه‌ش به‌لای وڵاتانه‌وه زۆر گرنگه.
شوان زراری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ئەکاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی فەیسبوك بڵاویکردۆتەوە و ڕایدەگەیێنێ، ئەگەر زیاتر وردبینەوە له ڕاگه‌یەندراوەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بەوەکراوە کە كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌کەی له بەغدا ڕاده‌گرێت و له هه‌رێمی كوردستان و له كونسووڵخانه‌ی هەولێر كاره‌كانی ڕاده‌په‌ڕێنێت، ئەمەش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه کە هه‌رێمی كوردستان شوێنێكی ئارامه بۆ ئه‌وان هەروەک لە پێشتریش وابووە ، لە ئێستادا ئه‌مه‌ریكا هه‌رێمی كوردستان وەک شوێنگرەوەی عێراق دەبینێ و لەماوەی رابردوودا وه‌كو پایته‌ختی دووه‌می عێراق سه‌یری هەولێر كراوە و هه‌ر به‌رپرسێكی وڵاتان سەردانی عێراق بکات دێت بۆ هه‌رێمی كوردستانیش.
زراری زیاتر دەشڵێ، ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیا شیعەکان دەیکەن، ئه‌مه‌ریكا قبوڵی نیە و هەڕەشەی پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق دەکات ، لەبەر ئەوەی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له ۲۰۰۳وە تا ئێستا قوربانی زۆری داوه و ئه‌سته‌مه به‌هۆی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبییەوە په‌یوه‌ندیی خۆی لەگەڵ عێراق بەتەواوی بچڕێنێت و عێراقیان تەسلیم بکات، به‌ڵام بەدڵنیاییەوە سزای قورسیان ده‌خاته سه‌ر و بنکەی سەربازی زیاتری ده‌بێت له عێراق و هه‌ولێریش ده‌کاته پایته‌ختی دیپلۆماسیی خۆی.