موحەمەد عەلوش: پەیەدە ناتوانێت بە تەنها نوێنەرایەتی هەموو كورد بكات
خواكوڕك
دوای ئەوەی گەڕێكی دیكەی دانوستان بە مەبەستی چارەسەری دۆخی سووریاو رۆژئاوای كوردستان بە سەركردایەتی هەر یەكە لە( روسیا, توركیا, ئێران) بە بەشداری چەندین هێزی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە ئاستانا بەسترا, سەرۆكی شاندی دانوستانكاری ئۆپۆزسیۆنی سوریا جەخت دەكاتەوەو دەڵێت “ئەم كۆبونەوەو گفتوگۆیانە، نەشكستی هێناوە، نەسەركەوتوو بووە”
موحەمەد عەلوش سەرۆكی شاندی دانوستانكاری ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرق لئەوسەت ڕایگەیاند:” گفتوگۆكانی ئاستانا نەشكستی هێناوە، نەسەركەوتوو بوو، ئەوەی لەبارەی سووریاوە پێویست بوو، باسمان لێوەكرد ، ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئامادە نییە یەك هەنگاو پاشەكشە لە داخوازییەكانی خۆی بكات.
عەلوش راشیگەیاند:” ئۆپۆزسیۆنی سووریا گرنگی بە پرسی كورد دەدات و ئەو وڵاتانەی كە پەیەدەیان وەك كارتێك بەكارهێناوە، دوای ئەوەی بگەنە ئامانج و مەبەستی خۆیان, كارتەكە فڕێدەدەن و پەیەدە بە تەنها نوێنەرایەتی هەموو كورد ناكات.