وردەكاری گفتوگۆی نێوان مەسرور بارزانی و مستەفا كازمی
دوای هێرشە مووشەكیەكەی حشدی شەعبی بۆ سەر هەولێر مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و مستەفا كازمی سەرۆكی حكومەتی عێراق، پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجام دا”.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە توویتێکیدا کە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە “بە تووندی ھێرشەکەی ئەمشەوی ھەولێر ئیدانە دەکەم، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان قبوڵی ھیچ ھەوڵێک ناکات کە زیان بە سەقامگیری کوردستان بگەیەنێت، وەلامیشمان تووند دەبێت”.
مەسرور بارزانی ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە ئەمشەو بە تەلەفۆن لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق قسەی کردووە بۆ ئەوەی ئەنجامدەران بە سزا بگەیەندرێن.