نەخۆشخانەی ڕزگاری بڕیاری كردنەوەی تەواوەتیی دا

نەخۆشخانەی رزگاری دوای چوار مانگ تەرخانكردنی بۆ تووشبووانی كۆرۆنا بڕیاری كردنەوەی دا بەڕووی نەخۆشی تر و سەرجەم بەشەكانی كرانەوە.

له‌راگه‌یاندراوێكدا نه‌خۆشخانه‌ى رزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌كۆبوونه‌وه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى نه‌خۆشخانه‌كه‌ ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت كه‌ته‌واوی به‌شه‌كان و ڕاوێژكارییه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌

نه‌خۆشخانه‌ى رزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئەوەی ژمارەی نەخۆشانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ڕزگاری زۆرکەم بووتەوە بڕیاڕدرا هەموو بەشەکان و ڕاوێژکاریەکان بکرێنەوە بۆ پێشوازی کردن لە نەخۆشان

نه‌خۆشخانه‌ى رزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌له‌رێككه‌وتی 3 ى 10 ى 2020
پێشوازی له‌نه‌خۆشان ده‌كرێت

ده‌شڵێت پێویسته‌ هاوڵاتیان پابەندبن بەڕێنماییەکان لەکاتی سەردانی کردنیان بۆ نەخۆشخانە به‌م شێوه‌یه‌:

1- نەخۆش یەك هاوەڵی لەگەڵ بێت

2- دەمامك و دەستکێش بەکاربێنن

3- زوو زوو دەستەکانتان بشۆن

4- قەرەباڵغی بەهیچ شێوەیەك دروست مەکەن

5- ئەگەر بۆ کاری پێویست نەبوو سەردانی نەخۆشخانە مەکەن

بەپێی رێككەوتنی نێوان سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەغدا مانگانە 320 ملیار دینار بۆ هەولێر دەنێرێت، ئەوەیش دوای‌ ئەوەی‌ مەسروور بارزانی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ كوردستان پێوەندییەكی‌ تەلەفۆنی‌ لەگەڵ كازمی‌ ئەنجام دا.

Back to top button