سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى بڵاو ده‌كاته‌وه
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی كۆچی دوایی شڤان شێخۆ، كه‌سایه‌تی ناسراوی زاخۆ و كارگێڕی لقی هه‌شتی پارتی دیموكراتی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و هاوخه‌می خۆی بۆ بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو ده‌رده‌بڕێت.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت:
“پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو شڤان شێخۆ
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک (شڤان شێخۆ) کەسایەتی ناسراوی شاری زاخۆ و کارگێڕی لقی هەشتی پارتی دیموکراتی کوردستانم بیست . هاوخەمی خۆم بە بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی ڕادەگەیێنم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان