هێرشە مووشەكیەكە بێ وەڵام نابێت
ناونیشانی ئەو پەیامە بوو كە رێزدار ( مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەدوای هێرشە مووشەكیەكەی سەر هەولێر بڵاوی كردەوە، بێگومان كەم یان زۆر پەیامی مووشەكیەكە دەزانرێت، كە ئاراستەكەی ئەوە بوو ( حشدی شەعبی لەناو هەولێریش بێت دەتوانێت لە ئەمریكا بدات ئەگەر عێراق جێ نەهێلێت) ئەم پەیامە بەوەڵامێك وەڵامدرایەوە، كە رێك بەغدا و حشدی شەعبی تووش شوك كرد، چونكە لەچركەساتی یەكەمدا جیهازی ئەمنی هەرێمی كوردستان ( وێنەی ئەو كیا بارهەڵگرەشی ئاشكرا كرد كە مووشەكەكەی پێ ئاراستە كرا) دوا بەدوای ئەوەش سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان( وەڵامێكی هەرەشە ئامێزی دایە پەیامدەری پشت هێرشە مووشەكیەكە..
جا با بێینە سەر ئەوەی ئەو وەڵامە سەرۆكی حكومەت چۆن و لەكوێ دێت؟مووشەكەكان هەڵگری پەیامێك بوون كە نیازی بەزاندنی سەروەری كوردستانیان هەبوو، واتا روانگەی پەیامەكەی پشت هێرشە مووشەكیەكە، ئەوەی گوت كە هەركاتێك بمانەوێت دەتوانین هێرش بكەینە سەر هەولێر و لەناو هەلێریش ئامانجەكانمان بپێكین، بەڵام ئەنجوومەنی ئاسایشی و دژە تیرۆری كوردستان و وەزارەتی ناوەخۆ پەیامێكی ئەوەندە تووند و دەوڵەتیان دایەوە، كە رێك دەری خست هەرێمی كوردستان لە چ ئاستێكی ئەمینی و پارێزراوی سەروەری دایە، بە پەیامدەرانی پشت مووشەكەكانیان گەیاند، كە ئەگەر دەست بۆ سەروەری كوردستان ببەن، ئەوە هاوشێوەی پردێ و سحێلا لووتشكاو دەبن، ئەو پەیامەی سەرۆكی حكومەت ئەوەندە قوڵ روانین بوو لە سەروەری كوردستان كە جارێكی تر هەموومانی تووشی شۆك كرد لەوەی سەرۆكی حكومەت جگە لە ئەركی ئیداری و حكومرانی چەندە قوڵە لە پاراستنی سەروەری كوردستاندا، سیاسەت بە نوزاندنەوە ناكرێت، ئەوانەی كە هەڵگری سیاسەتی نوزاندنەوە، لەمێژوودا وەك پووشی بابردوو وان و ئاسارێكیان لە مێژوودا نامێنێت، بەڵام سیاسەتی خاوەن سەروەری و خاوەن سەربەخۆ خواز بەردەوام وانەی نەوەی دوای نەوەیەی ئەو نەتەوەیە دەبێت،
بۆیە ئەگەر سەرۆكی حكومەت و دەزگا ئەمنیەكان بەم شێوەیە وڵامدەرەوە نەبان، ئەوە بێ شك كوردستان دەبووە ناوەندی هەدەفی مووشەكی، ئا لێرەشدایە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەلێت وەڵامێكی تووندمان دەبێت..
بەڵام كۆی ئەو ئاڵۆزیانەی كە لە عێراق روودەدات، دەرخەری ئەوەیە كە ئیتر هیچ زەمانێك نیە بۆ كەسایەتیە دبلۆماسیەكان و پێگە دبلۆماسیەكان لە بەغدا و پێویستە هەرێمی كوردستان كار لەسەر ئەوە بكات، هەولێر ببێتە جێگرەوەی دبلۆماسیەتی عێراق و هەموو بالیۆزەكان روو لە هەولێر بكەن…
رێكان سەباح