حەشدی شەعبی هەڕەشەی دەركردنی ئەمەریكا لە عێراق دەكات

خواكوڕك
دوای ئەوەی لەیەكەمین هەفتەی دەست بەكار بوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا, بڕیاری قەدەخەكردنی چوونەناوەوەی خەلكی چەند وڵاتێكی دەركرد بۆ ناو وڵاتەكەی, وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڕەشەی لە بەرامبەر بڕیارەكەی ترەمپ كرد هاوكات وتەبێژی حەشدی شەعبی لە بەرامبەر بڕیارەكەی ترەمپ, هەڕەشەی دەركردنی ئەمریكا دەكات لە عێراق.

لە بەیاننامەیەكدا حەشدی شەعبی لە بەرانبەر بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمەریكا بە قەدەخەكردنی سەفەری هاووڵاتیانی عێراقی بۆ ئەمەریكا، داوا لە حكوومەتی عێراقی دەكەن كە ڕێگری بكرێت لە هاتنی هەر ئەمریكاییەك بۆ عێراق و ئەوانەیشی لە عێراقن با بنێردرێنەوە وڵاتەكەیان.

بە پێی هەواڵێكی سایتی غەدەپرێس، (ئەحمەد ئەلئەسەدی) گوتەبێژ بەناوی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە: دوای بڕیاری سەرۆكی ئەمەریكا بە قەدەخەكردنی چوونی هاووڵاتیانی عێراق بۆ ئەمەریكا داوا دەكەین ڕێگەی بە هیچ ئەمریكاییەك نەدرێت بێتە نێو خاكی عێراق و ئەوانەشی لە عێراقن ڕەوانە بكرێنەوە و ئەم داوایەشی ئاراستەی‌ لایەنە ئەمنییەكان و دەزگا پێوەندیدارەكان كردووە بۆ گرتنەبەری‌ هەموو ڕێوشوێنێكی پێویست بەم خاڵە.

Back to top button