لە پەرلەمانەوە داوا دەکرێت ئەو دەستە ڕەشە ئاشکرا بکرێت کە دەیانەوێت ئارامی هەولێر تێک بدەن
ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجەییەکانی پەرلەمانی کوردستان وێڕای مەحکوم کردنی هێرشی مووشەکی دوێنێ شەو بۆ سەر هەولێر داوای لێکۆڵینەوە و بە دوا داچوون دەکەن بۆ ئەوەی ئەو دەستە ڕەش و نامۆیانە ئاشکرا بکرێن کە دیانەوێت ئارامی هەولێر و سەقامگیری هەرێمی کوردستان تێک بدەن
دەقی بەیاننامەکەیە
شەوی ڕابردوو ھێرشێکی ترسنۆکانە لەدوورەوەو لەڕێگەی مووشەکی لەرزۆکەوە کرایەسەر ھەولێرو خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە، ئێمە لەلیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان لەپەرلەمانی کوردستان، لەکاتێکدا ئیدانەی ئەو ھەوڵە نەزۆک و ترسنۆکانە دەکەین، ھاوکات داوا لەوەزارەتی ناوخۆو ئەنجوومەنی ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێم دەکەین لێکۆڵینەوەی جدی بکەن لەسەر ھێرشەکەو ئەو دەستە ڕەشەش ئاشکرا بکەن كه لەپشتییەوە بووە.
لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان لهپهرلهمانى كوردستان
2020/10/1