ئەمریكا پەیامێكی بڵاو كردەوە هەرەشە لە حكومەتی عێراق دەكات
دەیڤید شینکەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا رایگەیاندووە، ناتوانین ئەو هەرەشانە قبوڵ بكەین كە لە عێراق دەكرێنە سەر سەربازی و خەڵكی ئەمریكی لە عێراق”.
هەر لە لێدوانەكەیدا هۆشداری تووندی داوەتە حكومەتی عێراق و دەلێت، هێرش كردنە سەر بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا لەعێراق لەلایان میلیشیا چەكداریەكانی سەر بە ئێران قبوڵناكەین”.
ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنی میلیشیاكانی حشدی شەعبی شەش مووشەكیان ئاراستەی هەولێر كرد ئەمەش كاردانەوەی تووندی بەدوای خۆی دا هێناو مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە ئەو هێرشە مووشەكیە بۆ سەر هەولێر بێ وەڵام نابێت”.