دژە تیرۆری کوردستان دەستگیرکردنى سێ كه‌س به‌ تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ ده‌رمانى قاچاغ راگەیاند کە یەکێکیان کارمەندی ئاسایشی یەکێتیە

 

له‌ درێژه‌ى هه‌وڵه‌كانمان بۆ بنبڕكردنى ديارده‌ى بازرگانيكردن به‌ ده‌رمانى قاچاغ و هه‌ر كارێكى ناياسايى و قاچاغ، سێ كه‌س له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر به‌ تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ ده‌رمانى قاچاغ ده‌ستگير كران وه‌ك له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ ورده‌كارييه‌كان دراوه‌:

1. رۆژى 25-9-2020، كه‌سێك ده‌ستگير كرا به‌ناوى (دلێر عومه‌ر محه‌مه‌د شه‌ريف) – دانيشتووى شارى كه‌ركووك – گه‌ڕه‌كى ئيسكان – پيشه‌/ كارمه‌ندى ئاسايشى يه‌كێتيى، كه‌ هه‌وڵى ده‌دا له‌ڕێگه‌ى بازگه‌ى شێراوه‌ بڕێكى زۆر پێداويستى پزيشكيى كه‌ بريتى بوو له‌ (239) پارچه‌ حه‌ب و ده‌رمان و (300) دانه‌ سرنج و (25) سۆنده‌ى كانيووله‌ به‌ ئۆتۆمبێلى جۆرى كۆڕۆڵا، ژماره‌ (249836/ سلێمانى)، داخيلى شارى هه‌ولێر بكات.
2. رۆژى 29-9-2020، كه‌سێك ده‌ستگير كرا به‌ناوى (محه‌مه‌د فه‌لاح حه‌سه‌ن) – دانيشتووى شارى كه‌لار- گه‌ڕه‌كى گۆران – پيشه‌/ شوفێرى ترێله‌، كه‌ هه‌وڵى ده‌دا له‌ڕێگه‌ى بازگه‌ى شێراوه‌ بڕى (52) كارتۆن ده‌رمان له‌ جۆرى (جاگوار) كه‌ بۆ جوانكارى ئافره‌تان به‌كار دێ به‌ ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر جۆرى مان، ژماره‌ (67528/ سلێمانى)، داخيلى شارى هه‌ولێر بكات.

3. رۆژى 29-9-2020، كه‌سێك ده‌ستگير كرا به‌ناوى (عه‌لاء عه‌دنان عه‌بدولكه‌ريم) به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب – دانيشتووى شارى هه‌ولێر- گه‌ڕه‌كى به‌ختيارى – پيشه‌/ شوفێر له‌ كۆمپانياى (واى شيپ) له‌ گوندى گه‌زنه‌، كه‌ هه‌وڵى ده‌دا له‌ڕێگه‌ى بازگه‌ى شێراوه‌ بڕى (126) كارتۆن ده‌رمان له‌ جۆرى (كلافۆكس – 1 گم) به‌ ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر جۆرى مارسيدس ئه‌كترۆس، ژماره‌ (152521/ سلێمانى) كه‌ شوێنى تايبه‌تى بۆ دوست كراوه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ى بابه‌تى قاچاغ، داخيلى شارى هه‌ولێر بكات.

ئێمه وه‌ك دژه‌ تيرۆرى كوردستان دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كانى ئاسايش به‌رده‌وام ده‌بين له‌ چاودێريكردن و به‌شوێنداچوونى ديارده‌ى هێنانى ده‌رمان و خۆراكى قاچاغ و ماوه‌به‌سه‌رچوو‌ و هه‌ر كارێكى ناياسايى كه‌ زيان به‌ ته‌ندروستى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان و ئابوورى و ئاراميى هه‌رێم بگه‌يه‌نێ و هه‌موو رێوشوێنێكى ياسايى ده‌گرينه‌به‌ر بۆ بنبڕكردنى ئه‌م ديارده‌يه‌.

Back to top button