گوتەبێژی فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی عێراق: بكەرانی هێرشە مووشەكیەكەی سەر هەولێر دەستگیركران

 

 

 

دوای هێرشە مووشەكیەكەی سەر فرۆكەخانەی هەولێر گوتەبێژی فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی عێراق: رایگەیاندووە كە بكەرانی هێرشە مووشەكیەكەی سەر فرۆكەخانەی هەولێر دەستگیر كران”.

لە لێدوانێكی دا بۆ میدیا عێراقیەكان گوتەبێژی فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاندووە”بکەران و ئەنجامدەرانی هێرشە موشەکییەکەی شەوی ڕابردووی هەولێر دەستگیرکران،کە هەمان ئەو کەسانەن کە دەستیان هەبووە لەهێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکانی بەغدا”.

دوێنێ كاتژمێر 8ی ئێوارە شەش مووشەك ئاراستەی فرۆكەخانەی هەولێر كرا، لەبەرامبەر دا وەزارەتی ناوەخۆی كوردستان ئاشكرا كرد كە لەلایان میلیشیاكانی حشدی شەعبی ئەنجام دراوە، دواتر لەلایان دژە تیرۆری و ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان شوێن و ئەو ئۆتۆمبێلە باڵهەڵگرەش وێنەكەی بڵاو كرایەوە كە مووشەكەكانی پێ ئاراستە كرا”.

هەر لەبارەی هێرشە مووشەكیەكان مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە ئەو هێرشانە بێ وەڵام نابێت”.

Back to top button