دژە تیرۆری کوردستان دەستگیرکردنى سێ كه‌س به تۆمه‌تى بازرگانيكردن به ده‌رمانى قاچاغ راگەیاند کە یەکێکیان کارمەندی ئاسایشی یەکێتیە
دەستگیرکردنى سێ كه‌س به تۆمه‌تى بازرگانيكردن به ده‌رمانى قاچاغ
له درێژه‌ى هه‌وڵه‌كانمان بۆ بنبڕ‌كردنى ديارده‌ى بازرگانيكردن به ده‌رمانى قاچاغ و هه‌ر كارێكى ناياسايى و قاچاغ، سێ كه‌س له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر به تۆمه‌تى بازرگانيكردن به ده‌رمانى قاچاغ ده‌ستگير كران وه‌ك له خواره‌وه ئاماژه به ورده‌كارييه‌كان دراوه:
1. رۆژى 25-9-2020، كه‌سێك ده‌ستگير كرا به‌ناوى (دلێر عومه‌ر محه‌مه‌د شه‌ريف) – دانيشتووى شارى كه‌ركووك – گه‌ڕه‌كى ئيسكان – پيشه/ كارمه‌ندى ئاسايشى يه‌كێتيى، كه هه‌وڵى ده‌دا له‌ڕێگه‌ى بازگه‌ى شێراوه بڕێكى زۆر پێداويستى پزيشكيى كه بريتى بوو له (239) پارچه حه‌ب و ده‌رمان و (300) دانه سرنج و (25) سۆنده‌ى كانيووله به ئۆتۆمبێلى جۆرى كۆڕۆڵا، ژماره (249836/ سلێمانى)، داخيلى شارى هه‌ولێر بكات.
2. رۆژى 29-9-2020، كه‌سێك ده‌ستگير كرا به‌ناوى (محه‌مه‌د فه‌لاح حه‌سه‌ن) – دانيشتووى شارى كه‌لار- گه‌ڕه‌كى گۆران – پيشه/ شوفێرى ترێله، كه هه‌وڵى ده‌دا له‌ڕێگه‌ى بازگه‌ى شێراوه بڕى (52) كارتۆن ده‌رمان له جۆرى (جاگوار) كه بۆ جوانكارى ئافره‌تان به‌كار دێ به ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر جۆرى مان، ژماره (67528/ سلێمانى)، داخيلى شارى هه‌ولێر بكات.
3. رۆژى 29-9-2020، كه‌سێك ده‌ستگير كرا به‌ناوى (عه‌لاء عه‌دنان عه‌بدولكه‌ريم) به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب – دانيشتووى شارى هه‌ولێر- گه‌ڕه‌كى به‌ختيارى – پيشه/ شوفێر له كۆمپانياى (واى شيپ) له گوندى گه‌زنه، كه هه‌وڵى ده‌دا له‌ڕێگه‌ى بازگه‌ى شێراوه بڕى (126) كارتۆن ده‌رمان له جۆرى (كلافۆكس – 1 گم) به ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر جۆرى مارسيدس ئه‌كترۆس، ژماره (152521/ سلێمانى) كه شوێنى تايبه‌تى بۆ دوست كراوه بۆ شاردنه‌وه‌ى بابه‌تى قاچاغ، داخيلى شارى هه‌ولێر بكات.
ئێمه وه‌ك دژه تيرۆرى كوردستان دووپاتى دهكهينهوه كه به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كانى ئاسايش به‌رده‌وام ده‌بين له چاودێريكردن و بهشوێنداچوونى ديارده‌ى هێنانى ده‌رمان و خۆراكى قاچاغ و ماوه‌به‌سه‌رچوو و هه‌ر كارێكى ناياسايى كه زيان به ته‌ندروستى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان و ئابوورى و ئاراميى هه‌رێم بگهيهنێ و هه‌موو رێوشوێنێكى ياسايى ده‌گرينه‌به‌ر بۆ بنبڕ‌كردنى ئه‌م ديارده‌يه.