گەندەڵیەكی گەورەی بالیۆزخانەی سووریا لە بەرلین ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك
دوای ئەوەی وڵاتی ئەلمانیا دەرگای چوونە ژوورەوەی بە رووی پەنابەرانی سووریا كردەوە بۆ وڵاتەكەیان, بالیۆزخانەی رژێمی سوریا لە بەرلین پاسپۆرتی بە خەلكانێك فرۆشتووە كە دانیشتووی وڵاتی سووریا نەبوونە.
دادگا و پۆلیسی بەرلین دوای لێكۆڵینەوە ئاشكرای كرد كە, ئەوە بالیۆزخانەی رژێمی سووریا لە بەرلین هەڵساوە بە فرۆشتنی چەندین پاسپۆرت, بە كەسانێك كە هاوڵاتی سوریا نین، لە بەرامبەر برێك پارە.
هەر لەسەر ئەم بابەتە (ڕۆژنامەی رتسایتونخ) ئەڵمانی چەندین بەڵگەنامەی تایبەتی بڵاوكردۆتەوە، دەلێت:” ئەو كەسانەی كە لە بالیۆزخانەی رژێمی سووریا پاسپۆرتیان دەستكەوتووە, مەبەستیان بووە لەو ڕێگایەوە بتوانن ببنە خاوەن ڕەگەزنامەی ئەڵمانی و خۆیان وەك هاوڵاتی سووریا ناساندووە, زۆرینەیان نەك هاوڵاتی سووریا نین بەڵكو ناشزانن وڵاتی سووریا دەكەوێتە كام گۆشەی جیهانەوە.

Back to top button