به‌ مووشه‌ك هێڕشكرایه‌ سه‌ر كاروانێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو چه‌ند جارێك به‌ مووشه‌ك و بۆمب هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ زیانێكی زۆر به‌و هێزانه‌ كه‌وتووه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ به‌ مووشه‌ك هێڕشكرایه‌ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمان

شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه له‌ ناوچه‌ی شۆمه‌لی له‌ پارێزگه‌ی دیوانییه‌ به‌ مووشه‌كێك هێرش كرایه‌ سه‌ر كاروانێكی ئۆتۆمۆبیل كه‌ ئامێری سه‌ربازی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیان ده‌گواسته‌وه، به‌ڵام مووشه‌كه‌كه‌ نه‌ته‌قییه‌وه‌‌.
هه‌روه‌ها شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ زیانێكی كه‌می به‌ یه‌كێك له‌ كامیۆنه‌كان گه‌یاند به‌ڵام كاروانه‌كه‌ توانیویه‌تی به‌ره‌و شوێنی مه‌به‌ست بڕوات. ‌

Back to top button