رێگای ئۆتۆبانی ڕۆڤیا كۆتایی هات

سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ڕێگای ڕۆڤیا ئەندازیار ئاراس جەمال رایگەیاندووە”لە چەند ڕۆژی داھاتوو ئۆتۆبانی دھۆک- ھەولێر لە سنووری دھۆک کۆتاییی بێت و سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێت، تا ئێستا ٩٧%ی پڕۆژەکە جێبەجێ کراوە و تەنیا ٣%ی ماوە.

هەر لەو بارەیەوە سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ڕێگای ڕۆڤیا بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندووە”پڕۆژەی ئۆتۆبانی ڕۆڤیا بۆ پردی گوپاڵ درێژییەکەی ٢٢ کیلۆمەترە و لەلایەن کاڤین ‌گرووپ جێبەجێ دەکرێت، تا ئێستا نزیکەی ٩٧%ی پڕۆژەکەمان جێبەجێ کردووە و تەنیا ٣%ی ماوە، ئەویش لە چەند ڕۆژی داھاتوو کۆتاییی دێت و پڕۆژەکە لە ٢٠ی ئەم مانگەوە ڕادەستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین، هەروەها راشی گەیاندووە”ئۆتۆبانی دھۆک سێ چین قیڕ کراوە و چینی سێیەم بەرەو کۆتایی دەچێت، لەگەڵ ھەموو مەرجەکانی ڕێگاوبان و سەلامەتی جێبەجێ دەکرێن و لەدوای ٢٠ی مانگەوە پڕۆژەکە بە تەواوەتی ھیچ کێشەیەکی نامێنێت و ئامادەیە بۆ بەکارھێنان.”

ئەندازیارەكە ئئەوەش بۆ ماڵپەرەكە ئاشكرا كردووە” پڕۆژەی ڕێگای ڕۆڤیا بە ستاندەری جیھانی دروست کراوە و بە تەواوبوونیشی ھەرێمی کوردستان دەچێتە قۆناغێکی دیکەی ڕێگاوبانەوە، بەتایبەتی ئۆتۆبانی ھەولێر-دھۆک ڕێگاکە زۆر کورت دەکاتەوە بۆ ھاووڵاتییان و دەتوانن ڕێگایەکی سەلامەت بەکار بێنن.”

 

Back to top button