لوبنان و ئیسرائیل گفتوگۆ دەكەن

دەیڤید شنکەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە گوتی حیزبوڵا دانوستانی لەگەڵ ناکرێت سەبارەت بە دیاری کردنی سنوری نێوان ئیسرائیل و لوبنان هەروەها تێبینی شی دا کە ” ڕێککەوتنە مێژووییەکە یارمەتیدەر دەبێت لە چارەسەرکردنی یەکجاری کێشەکە لە گەڵ لوبناندا ” .

دەیڤد شنکەر لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەدا گوتی : ئێمە بە تامەزرۆیی ئاسایش و سەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستداین . ”
ھەروەھا گوتی : ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان لوبنان و ئیسرائیل نییە بە تەنھا، بەڵکو بە واتای ئاسایش و سەقامگیریی ئابووری لە ناوچەکەدا دێت .

Back to top button