دوو هاوڵاتی ئێرانی لە توركیا دەستگیر كران
خواكوڕك
بەهۆی ئەوەی سنوری هەردوو وڵاتی توركیاو سووریا بەكەوەیە, زۆرترین لایەنگریو ئەوانەی دەخاوزن بچنە نێو داعش هەوڵدەدەن لە رێگای توركیاوە بپەڕنەوە سنوری دەسەڵاتی داعش لە سوریا, بۆ رێگری كردن لە هەولەكانی تیرۆریستان پۆلیسی توركیا دووهاوڵاتی ئێرانی دەستگیر دەكەن كە لە توركیاوە كاریان بۆداعش كردووە.
بە پێی زانیاریەكانی دەزگا میدییایەكانی توریكا هێزە ئەمنیەكانی توركیا دوو هاوڵاتی ئێرانی بە تۆمەتی كاركردن بۆ داعش لە شاری ماردین دەستگیر كرد، بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی دوای چاودێری كردنی دوو هاوڵاتە ئێرانیەكە و گومان كردن لە جوڵەو كارەكانیان لە شاری ماردین دەستگیركراون.
دووگومان لێكراوەكە بە ناوەكانی (حەسەن ب و سەجاج ف) دوای ئەوە دەستگیركراون كە لە هەوڵی وێنەگرتنی دامودەزگا ئەمنیەكاندا بوون و لەناو مۆبایلەكانیشیاندا چەندین وێنەو گرتەی تایەت بە شوێنە ئەمنیەكانی تێدا بووە، لە بەرامبەر دەستگیركردنی ئەو دوو هاوڵاتیە گومان لێكراوە تا ئێستا لایەنی ئێرانی بێدەنگی هەڵبژاردووە.