پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ڕێبەری روحانیی ئاینیی ئێزدیی بابا شێخ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ڕێبەری روحانیی ئاینیی ئێزدیی بابا شێخ، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی میری ئێزدیان و ئەنجومەنی روحانیی و تەواوی خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان كرد.

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ڕێبەری روحانیی ئاینیی ئێزدیی بابا شێخ


بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی بابا شێخ ( شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل) ڕێبەری روحانیی ئاینی ئێزدییم بیست. پرسە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و میری ئێزدیان و ئەنجومەنی روحانیی و تەواوی خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

جەنابی بابا شێخ کەسایەتییەکی دیار و خاوەن پێگەیەکی گرنگ بوو لە هەرێمی کوردستان و جیهاندا . ڕۆڵێکی بەرچاویشی لە پەرەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاینیی لە هەرێمی کوردستاندا هەبوو. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/10/1

Back to top button