پرسەنامەیەك لە سەرۆكی ھەرێمی كوردستانەوە
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بە بۆنەی كۆچی دوایی شێخ خرتۆ حەجی ئیسماعیل، “بابا شێخی ئێزدیان”، سەرخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری و ھەموو خوشك و برایانی ئێزدی كرد، ئەمەش دەقی پرسەنامەكەیە.
بۆ كۆچی دوایی خودالێخۆشبوو شێخ خرتۆ حەجی ئیسماعیل، بابا شێخی ئێزدیان، سەرخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری و ھەموو خوشك و برایانی ئێزدی دەكەم و ھاوخەمیانین و لە خودای گەورە دەپاڕێنەوە گیانی خودالێخۆشبوو بخاتە بەر بەزەیی خۆی و سەبووریش بەھەمووان ببەخشێ.
بابا شێخ وەك رێبەر و گەورەی ئایینی ئێزدییان، ژیانی خۆی بۆ خزمەتی ئیزدیاتی تەرخان كرد و ساڵانی دوور و درێژی تەمەنی خۆی لە كاروباری ئایین و كۆمەڵگای ئێزدیاندا بەڕێكرد، رۆڵی كاریگەر ئەو بۆ پێكەوە ژیان و یەكتر قبووڵكردنی دیارە و شوێن دەست و خزمەتی ئەو ھەر دەمێنێتەوە.
كۆچی ئەو خێر بێت و گیانی شاد بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سهرۆكی ههرێمی كوردستان
1/10/2020