هەرمێ بخۆن، ئەم 5 سوودەی بۆ جەستە هەیە
1. هەرمێ مادەی «Boron ی تێدایە، هەڵدەستێت بە كۆكردنەوەی كالیسیۆم لە لەشداو سنورێكیش بۆ لاوازبوونی ئێسك دادەنێت.
2. خواردنی هەرمێ بۆ گەدە زۆر بەسوودە، سنورێك بۆ شێرپەنجەی گەدەو سییەكان دادەنێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی ترشی Hydroxy cinnamic لە هەرمێدا.
3. ماددەی كیرسیتینی تێدایە، ئەم دژە ئۆكسانە پارێزگاری لە تەندروستی دەمارەكان دەكات، مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و جەڵدەی دڵ كەمدەكاتەوە.
4. هەندێك لەتوێژینەوەكان سەلـماندویانە میوەی هەرمێ دژە حەساسیەتە، بەتایبەتیش بۆ منداڵان.
5. توانایەكی زۆری هەیە لە كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشی شەكرە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی ڕیشاڵ كە لەم میوەیەدا هەیە.