كەشناسی : شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران له كات و شوێنى جیاوازدا هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی شه‌ممه، له هه‌ولێر ئاسمان له‌نێوان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران له ناوچه شاخاوییه‌كاندا هه‌یه، له سلێمانى و دهۆكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران له ناوچه شاخاوییه‌كانى هه‌ردوو پارێزگادا هه‌یه، له كه‌ركووكیش ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.