داوا دەکرێت قەدەغەى هاتوچۆ لە هەرێم بۆماوەى دوو هەفتە رابگەیەنرێت

بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى دهۆ، هۆشدارى لە بەرزبونەوەى رێژەى توشبوانى کۆرۆنا لە هەرێم دەدات و رایدەگەیەنێت، کۆنتڕۆڵکردنى ئەو تەشەنەکردنەش ئاسان نابێت.

د.نزار عیسمه‌ت بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى دهۆك، لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ بەشى کوردى دەنگى ئەمەریکا دەڵێت: ئێمه‌ پێشبینی ده‌كه‌ین زیادبوونى توشبوانى کۆرۆنا بەردەوامبێت‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پابه‌ندنه‌بێت به‌ ڕێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كان، یان ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر داوای ئێمه‌ قه‌ده‌خه‌ی هاتوچۆ رانه‌گه‌یه‌نرێت بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته؛‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ كۆنتڕۆڵی ئه‌و ته‌شه‌نه‌كردنه‌ به‌و ئاسانیه‌ ناكرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك ئاماژە بەوە دەکات، قه‌ده‌خه‌ی هاتوچۆ لە هەرێمى کوردستان‌ بۆ هه‌موو جێگایه‌ك پێویستە، ئه‌گه‌ر له‌سه‌رانسه‌ری هەرێمدا دوو هه‌فته‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یه‌نرێت، ئه‌وا سوودی بۆ هه‌موویان ده‌بێت ئه‌گه‌رنا خه‌ڵك ده‌بێت ناچار بكرێت پابه‌ندبێت به‌ڕێنمایی و ڕێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كانه‌وه‌.

د. نزار عیسمه‌ت گوتیشى: ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجار نیه‌ داوای راگه‌یاندنی قه‌ده‌خه‌ی هاتوچۆ ده‌كەین له‌لایه‌نی ئیداری، كه ‌ئێمە پێویستمان به ‌قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیه‌ ئه‌گه‌ر بۆ دوو هه‌فته‌ بێت زۆر باش ده‌بێت خۆ ئه‌گه‌ر یه‌ك مانگ بێت باشتریش ده‌بێت.

Back to top button