پارێزگاری نەینەوا گومانی هەیە لە دەستگیرکردنی ئەو کەسانە هەیە مووشەکیان ئاراستەی هەولێر کرد
نەجم جبووری، پارێزگاری نەینەوا لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاماژە بەوە دەکات هیچ وردەکارییەکیان لە بەردەست نییە وەک بەڵگەیەک کە نیشانی بدات ، ئەوانەی مووشەکیان ئاراستەی هەولێر کرد دەستگیر کرابن .
پارێزگاری نەینەوا هاوکات گومان دەخاتەسەر لیوای 30 حەشدی شەعبی و دەشڵێت ئێمە قەرزداری کوردستانین بۆیە قەبوڵ ناکەیین لە سنووری ئێمەوە ئازار بدرێن
جبوری لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕای وایەئەوانەی لەپاڵ ئەو كردەوانەن دەیانەوێت عێراق و گەلەكەی بكەنە قوربانی وڵاتانی دیكە و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی تێكبدەن .
لە کۆاییدا جبوری ئاماژە بە پێوەندی باشی نێوان هاووڵاتیانی نەینەواو هەرێمی کوردستان دەکات و دەشڵێت ناکرێت ئەوەندە بێوەفا بین هەڵوێستی سەرۆك و گەلی كورد لەبیربكەین، كاتێك سەدان هەزار كەس ئاوارە بوون و كوردستان باوەشی بۆ كردنەوە