بنکە سەربازییەکانی ئێران لە ناوخاکی عێراق دروستکراون
جەمال حەلبووسی نوێنەری پێشووی وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ دەستنیشانكردنی سنووری نێودەوڵەتی لە لێدوانیكدا بۆ ڕاگەیاندنە عەرەبییەکان ، نهێنییەک لە سەر بنکەسەربازییەکانی ئێران لە عێراقدا ئاشکرا دەکات
حەلبووسی لەو لێدوانەدا نایشارێتەوە ، سنووورەکانی بەناو عێراق تەنها ناوێکە و هیچ پەرژینێکی یاسایی بۆ ئێران نییە ، بۆ پشتیوانی ئەو قسەی خۆشی بەڵگە دێنێتەوەو دەڵێت ، زۆربەی بنکە سەربازییەکانی ئێران لە ناو خاکی عێراق دان و بە ئاشکرا ئێران عێراقی داگیر کردووە .