پۆمپیۆ:ڕۆڵی ئەوروپا مەزنە

 

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە وڵاتانی ئەوروپا ڕۆڵی سەرەکیان هەیە لە پشتگیریکردنی پرۆسەی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوای واژۆکردنی پەیمانگای ئاشتی ئیمارات- ئیسرائیل

پۆمپیۆ ڕۆژی هەینی بۆ ڕۆژنامەی لا ڕیپۆبلیکا-ی ئیتالی قسەی کرد و وتی، ئەوروپا ڕۆڵی هەیە لە ڕاگرتنی ھەژمونی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

پۆمپیۆ وتی “پێموایە سەرکردەکانی ئەوروپا رۆڵێکی ستراتیژیان هەیە هەروەها لە سەر پێگرتنی ئێران و ڕەتکردنەوەی، کە بە گەورەترین هێزی ناسەقامگیر لە تەواوی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێنێتەوە”

Back to top button